شاندێكی بان سه‌ردانی باره‌گای ئایینی به‌هاییه‌كان له‌كوردستان ده‌كات

Views: 404

شاندێكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی”بان” كه‌ پێكهاتبوو له‌دكتۆر موسا كه‌ڤاڵ سه‌رۆكی بان و حاجی حاجی برایم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌میر عوسمان وعوسمان باشقالی و دكتۆر عه‌بدولره‌زاق عوسمان ئه‌ندامی بان له‌رۆژی چوار شه‌ممه‌ 19ی شوباتی 2020 سه‌ردانی  باره‌گایی ئایینی به‌هاییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر كرد وبه‌گه‌رمی له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌رمه‌د موقبیل كه‌ی خسرۆ نوێنه‌ری ئایینی به‌هاییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازی كرا. له‌دیدارێكدا باس له‌گرنگی ئاشتی ناوخۆیی له‌روانگه‌ی ئایینه‌ ئه‌سمانییه‌كانه‌وه‌ به‌گشتی كرا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی بان كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌په‌یام وبه‌رنامه‌ی بان پێش كێش كرد و رایگه‌یاند” بان بزاڤێكی فیكری فه‌لسه‌فی سه‌ربه‌خۆیه‌ و كار له‌سه‌ر دروستكردنی هزری ئاشتی ناوخۆیی له‌نێو تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی دا ده‌كات به‌رێگای ئه‌نجامدانی گۆرانكاری له‌نێو هزر و زه‌هنییه‌تی تاك و نه‌وه‌یی نوێ دا، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر سه‌رمه‌د موقبیل خۆشحاڵی به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و باسی له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی به‌هایی و رێژه‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی ئه‌م ئایینه و گرنگترین قوناغه‌ مێژوویه‌كانی كرد.