دەربارەی ئێمە

بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی ـ بان
بان دوای خەباتێکی درێژ لە 14/6/2016 لە هەولێر دامەزراوە، ژمارەیەکی دیار لە کەسایەتیەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان لەخۆ دەگرێت.
تایبەتمەندییەکانی بان:
* بان: بزاڤێکی فەلسەفی، رۆشنبیر و هزری ئاشتی خوازە، باوەڕی بە توندوتیژی نییە.
* بان: بزاڤێکی مەدەنی و ناحکومیە. سەربەخۆیە، گرێدراو و وابەستەی هیچ هێزێکی سیاسی و جڤاکی نییە، ئالتەرناتیڤ و جێگرەوەی هیچ هێز و پارتێکی سیاسی نییە.بان: لەو باوەڕەدایە:
* لەبەر لاوازی ئاشتی ناوخۆیی لە کۆمەڵگەی کوردی و لە نێوان هێز و پارتە سیاسییەکانی کوردستان دا، گەلی کوردستان لە کۆندا نەیتوانیوە بە مافی رەوای بگات و ئێستاش بە دەست ئەم گرفتەوە دەناڵێنێ. بۆ ئەوەی ئاشتی ناوخۆیی لە کۆمەڵگە و لە ناو هێز و پارتە سیاسییەکان جێگیر بێت، پێویستە هزر و زیهنیەتی ئاشتی خوازانە لە ناو کولتور و پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و پێگەی بەرز و پتەو بێت، هەروەها لە ناو عەقڵ و مێشک و لە گوتار و رەفتاردا سەروەر و باڵادەست بێت، کاتێک ئەمە دروست بوو کوردستانیان و گەلی کوردستان لە ناکۆکی و رکابەری، دوژمنایەتی و دووبەرەکی ناوخۆیی رزگاریان دەبێت و خۆ بە زل زانین و یەکتر قبوڵ نەکردن وەلا دەنێن.

ئەگەر هێز و پارتە سیاسیەکانی کوردستان زهنیەت و عەقڵییەت و کولتوری ئاشتی ناوخۆیی بەهێز و زاڵ نەکەن و لە ژیانی سیاسی دا بە کاری نەهێنن و وەگەڕی نەخەن ئەوا مافی گەلی کوردستان وەدی بهێنن و بە ئازادی و سەربەخۆیی بگەن.
ئامانجەکانی بان:

یەکەم: ئاشتی کۆمەڵایەتی و جڤاکی:
1 ـ بان: تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی کولتور زهنییەتی ئاشتی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستان و لە ناو تەواوی کوردستانیان لە ناوە و دەرەوەی وەڵات بڵاوبکاتەوە و گەشەی پێ بدات.
2 ـ بان: تێدەکۆشێت، کە زهنییەت و عەقڵییەتی دژایەتی کردنی یەکتری، لوت بەرزی و یەکتر قبوڵ نەکردن لەناوبەرێت، هەروەها زیانەکانی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستانی کەم بکاتەوە و نەیان هێڵێت. بەداخەوە، کە زهنییەت و عەقڵییەتی رکابەرایەتی و دوژمنایەتی وا دەکات، کە بە هۆی رودانی شەڕ لە نێوان دوو منداڵ بە سەدان کەس شەڕی سەکتر بکەن و خوێنی یەکتر بڕێژن و یەکتر بکوژن و تاک و خێزان و بنەماڵە و هۆز و خێڵ ببن بە دوژمنی یەکتری. بەداخەوە زۆر جار لەسەر تەنها کێشەیەکی بچوک ناکۆکی و شەڕی گەورە دروست بووە و دەیان کەس کوژراون و لەبەین چوونە.
دووەم: ئاشتی سیاسیی
بان هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی:
1 ـ کێشەی نێوان پارت و لایەنە سیاسیەکان لە ناوخۆی هەر پارچەیەکی کوردستان، هەروەها لە نێوان پارت و هێزە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە رێگەی دیالۆگ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەبێ توندوتیژی چارەسەر بکرێت.
2 ـ ئاشتی و رێزگرتن و دراوسێیەتی باش لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا ببنە بنەمای رێکخستنی پەیوەندی نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی عەرەب و تورک و فارس و برایەتی گەلان شوێنی دوژمنایەتی بگرێتەوە.
3 ـ بان: پێویستە پارت و هێزە سیاسیەکانی کوردستان تاکو بە رێگەی ئاشتی و دیالۆگ و بێ توندوتیژی هەوڵی چارەسەری دۆزی رەوای گەلی کوردستان بدەن.